لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 1:1-27

یەکەم پوختەی مێژوو 1:1-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئادەم، شیت، ئەنۆش، قێنان، مەهلەلئێل، یارەد، حەنۆخ، مەتوشالح، لامەخ و نوح. کوڕەکانی نوح: سام، حام و یافەت. کوڕەکانی یافەت: گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس. کوڕەکانی گۆمەر: ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما. کوڕەکانی یاڤان: ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم و ڕۆدانیم. کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان. کوڕەکانی کوش: سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا. کوڕەکانی ڕەعما: شەبا و دیدان. نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. میسر باوکی لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە. کەنعان باوکی سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، حیڤی، عەرقی، سینی، ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو. کوڕەکانی سام: ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام. کوڕەکانی ئارام: عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک. ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو، شالەحیش باوکی عێبەر بوو، عێبەریش دوو کوڕی بوو، یەکێکیان ناوی پەلەگ بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو. یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو: ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت، یارەح، هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون. سام، ئەرپەکشاد، شالەح، عێبەر، پەلەگ، ڕەعو، سەروگ، ناحۆر، تارەح و ئەبرام، کە ئیبراهیمە.