لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سەفەنیا 14:3-20

سەفەنیا 14:3-20 KSS

ئەی سییۆنی کچ، گۆرانی بڵێ، ئەی ئیسرائیل، هاواری خۆشی بکە! بە هەموو دڵتەوە شادمان و دڵخۆشبە، ئەی ئۆرشەلیمی کچ! یەزدان سزاکەی تۆی داماڵی، دوژمنەکەت کشایەوە. یەزدان، پاشای ئیسرائیل، لەگەڵ تۆیە، جارێکی دیکە لە خراپە ناترسیت. لەو ڕۆژەدا بە ئۆرشەلیم دەگوترێت: «ئەی سییۆن مەترسە، دەستت شل مەکە. یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتدایە، لە ڕزگارکردن قارەمانە. بە شادییەوە پێت دڵخۆش دەبێت، لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە، بە گۆرانییەوە پێت شاد دەبێت.» «ئەوانەی بۆ نەمانی جەژن دەگریێن لە تۆ دایاندەماڵم، لەمەودوا شەرمەزاری هەڵناگریت. لەو کاتەدا من سزایان دەدەم هەموو ئەوانەی زەلیلیان کردیت؛ شەلەکە ڕزگار دەکەم و ئەوانەی دوورخراوبوونەوە کۆیان دەکەمەوە. ستایش و ناوبانگیان پێ دەبەخشم لە هەموو خاکێک کە شەرمەزار بوون. لەو کاتەدا کۆتان دەکەمەوە، لەو کاتەدا دەتانگەڕێنمەوە خاکی خۆتان. ستایش و ناوبانگتان پێ دەبەخشم لەنێو هەموو گەلانی زەوی، کاتێک ڕاپێچکراوەکانتان و بەختیاریتان لەبەرچاوتان دەگەڕێنمەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان