چەند جوان و چەند شیرینیت، ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم! ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت، مەمکەکانت لە هێشوو. گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم، خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.» با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن، بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت، دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت. با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت، بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات. من بۆ دڵدارەکەمم و ئەو پەرۆشی منە. دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە، لە گوندەکان شەو بەسەرببەین. با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان، ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە، پەسیرەکان کراونەتەوە، هەناریش پشکوتووە؟ لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم.
گۆرانی گۆرانییەکان 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گۆرانی گۆرانییەکان 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گۆرانی گۆرانییەکان 6:7-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان