ژنان بە ناعۆمییان گوت: «ستایش بۆ ئەو یەزدانەی ئەمڕۆ بێ خوێنگری نەکردیت. با ناوی بۆعەز لە ئیسرائیلدا دەنگ بداتەوە. دەبێتە نوێکەرەوەی گیانت و لە پیریتدا بەخێوت دەکات، چونکە لە بووکەکەت بووە کە تۆی خۆشدەوێت و بۆ تۆ لە حەوت کوڕ باشترە.» ناعۆمیش کوڕەکەی هەڵگرت و لە باوەشی کرد و بوو بە دایەنی. ژنە دراوسێکان گوتیان «کوڕێک لەدایک بوو بۆ ناعۆمی» و ناویان لێنا عوبێد، کە باوکی یەسای باوکی داود بوو. ئەمانەش نەوەکانی پێرێزن: پێرێز باوکی حەسرۆن بوو، حەسرۆنیش باوکی ڕام بوو، ڕامیش باوکی عەمیناداب بوو، عەمینادابیش باوکی نەحشۆن بوو، نەحشۆنیش باوکی سەلمۆن بوو، سەلمۆنیش باوکی بۆعەز بوو، بۆعەزیش باوکی عوبێد بوو، عوبێدیش باوکی یەسا بوو و یەساش باوکی داود بوو.
ڕائووس 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ڕائووس 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ڕائووس 14:4-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان