لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 9:90-17

زەبوورەکان 9:90-17 KSS

هەموو ڕۆژگارمان بە تووڕەیی تۆ بەسەرچوو، ساڵانی تەمەنمان وەک هەناسەیەک بەسەربرد. ساڵانی تەمەنمان حەفتا ساڵە، یان هەشتا ساڵ ئەگەر بە هێزەوە بێت، ئەوەی مایەی شانازیش بێت ڕەنج و ناخۆشییە، چونکە بە پەلە دەڕەوێتەوە و ئێمە باڵدەگرین. کێ هێزی تووڕەیی تۆ دەزانێت؟ لەبەر ئەوەی تووڕەیی تۆ ترسێکی زۆر دەهێنێ. ئیتر فێرمان بکە ڕۆژانمان بژمێرین، بۆ ئەوەی دڵێکی پڕ داناییمان هەبێت. ئەی یەزدان، تووڕەییەکەت دابمرکێنەوە! هەتا کەی؟ لەگەڵ خزمەتکارەکانت میهرەبان بە. سەر لە بەیانی لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت تێرمان بکە، تاکو هەموو ڕۆژانی ژیانمان هەلهەلە لێبدەین و دڵشاد ببین. دڵشادمان بکە ئەوەندەی بۆ ئەو ڕۆژانەی تووشی ناخۆشیت کردین، ئەو ساڵانەی کە خراپەمان بینی. کردەوە مەزنەکانت بۆ خزمەتکارەکانت دەربخە، شکۆمەندیت بەسەر منداڵەکانیان. با نیعمەتی خودای پەروەردگارمان بەسەرمانەوە بێت، کردەوەکانی دەستمان بۆ بچەسپێنە، بەڵێ، کردەوەکانی دەستمان بچەسپێنە.