ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم، شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد. با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت، گوێ بۆ هاوارم شل بکە. گیانم پڕ خراپە بووە و ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت. لەناو مردووان وازلێهێنراو، وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو، ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە، ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە. لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم، لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی. تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە، شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن. ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە، قێزم لێ دەکەنەوە. گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە، بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.
زەبوورەکان 88 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 88
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:88-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان