خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا، یەزدان دەروازەکانی سییۆنی لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت. ئەی شاری خودا، بە شکۆمەندی باست کراوە: «ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم، خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان، لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش، سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“» دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.» یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات: «ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.» سەماکەران گۆرانی دەڵێن: «هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»
زەبوورەکان 87 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 87
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:87-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان