لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:86-13

زەبوورەکان 1:86-13 KSS

ئەی یەزدان، گوێ ڕادێرە و بەدەنگمەوە وەرە، من هەژار و نەدارم. ژیانم بپارێزە، چونکە من خۆشەویستی تۆم، تۆ خودای منیت، خزمەتکارەکەی خۆت ڕزگار بکە، ئەوەی پشتی پێت بەستووە. ئەی پەروەردگار، لەگەڵم میهرەبان بە، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم. گیانی خزمەتکاری خۆت شاد بکە، ئەی پەروەردگار، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی پەروەردگار، تۆ چاک و لێبوردەیت، پڕیت لە خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئەوانەی هاوارت بۆ دەهێنن. ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە. لە ڕۆژی تەنگانەدا هاوار بۆ تۆ دەهێنم، چونکە بە هاوارمەوە دێیت. ئەی پەروەردگار، کوا هاوشێوەی تۆ لەنێو خوداوەندەکان؟ کوا هاوشێوەی کردەوەکانت؟ ئەی پەروەردگار، هەموو ئەو نەتەوانەی دروستت کردوون، دێن و لەبەردەم تۆدا کڕنۆش دەبەن و ناوت شکۆدار دەکەن، چونکە تۆ مەزنیت و کاری سەرسوڕهێنەری گەورەت کردووە، هەر تەنها تۆ خودایت. ئەی یەزدان، ڕێگای خۆتم فێر بکە، بۆ ئەوەی بە ڕاستی تۆ بڕۆم، دڵم یەکبخە بۆ ترسی ناوەکەت. ئەی خودای پەروەردگارم، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەتاهەتایە ناوت شکۆدار دەکەم، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت گەورەیە بۆ من، گیانی منت لە جیهانی مردووانی ژێرەوە دەرباز کرد.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان