خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە، لەنێو خوداوەندەکان دادوەری دەکات. «هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن، لایەنگری بەدکاران دەکەن؟ بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن، دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن. فریای لاواز و نەداران بکەون، لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن. «نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن، هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن. «من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن، هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“ بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن، وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»
زەبوورەکان 82 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 82
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:82-7
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان