پێڵووی چاوەکانمت گرت، شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا. بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە، ساڵانی ڕابردوو. شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە، ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت: «ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟ چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟ ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟ ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟ ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟ یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟»
زەبوورەکان 77 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 77
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 4:77-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان