با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات، بە دادپەروەریش هەژارەکانت. با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن، گردەکان ڕاستودروستی. با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات، کوڕی نەداران ڕزگار بکات، زۆرداران وردوخاش بکات. با وەک خۆر بمێنێت، وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان. وەک باران بەسەر گیادا ببارێت، وەک هەور زەوی ئاو بدات، ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن، ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ. لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی.
زەبوورەکان 72 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 72
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 2:72-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان