ئەی خودایە، دادپەروەری خۆت بدە بە پاشا، ڕاستودروستیت بە کوڕی پاشا. با بە ڕاستودروستی حوکمی گەلەکەت بکات، بە دادپەروەریش هەژارەکانت. با چیاکان ئاشتی بۆ گەل دابین بکەن، گردەکان ڕاستودروستی. با دادوەری کڵۆڵانی گەل بکات، کوڕی نەداران ڕزگار بکات، زۆرداران وردوخاش بکات. با وەک خۆر بمێنێت، وەک مانگ بە درێژایی نەوەکان. وەک باران بەسەر گیادا ببارێت، وەک هەور زەوی ئاو بدات، ڕاستودروستان لە سەردەمی ئەو شکۆفە دەکەن، ئاشتییەکی زۆر دەبێت هەتا فەوتانی مانگ. لە دەریاوە هەتا دەریا حوکم دەکات، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی. بیاباننشینەکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و ناحەزانی تۆز دەلێسنەوە. پاشاکانی تەرشیش و دوورگە دوورەکان سەرانە دەنێرن، پاشاکانی شەبا و سەبا دیاری بۆ دێنن. هەموو پاشاکان کڕنۆشی بۆ دەبەن و هەموو نەتەوەکان خزمەتی دەکەن. لەبەر ئەوەی نەدار کە هاواری بۆ دەبات، دەربازی دەکات، چەوسێنراویش کە یارمەتیدەری نییە. بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە، گیانی نەدارەکان ڕزگار دەکات، گیانیان لە ستەم و توندوتیژی دەکڕێتەوە، خوێنی ئەوان لەلای بەنرخە.
زەبوورەکان 72 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 72
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:72-14
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان