بە گۆرانی ستایشی ناوی خودا دەکەم، بە سوپاسگوزارییەوە گەورەیی ڕادەگەیەنم. ئەمە لەلای یەزدان لە گا چاکترە، لە گوێرەکەی بە قۆچ و سم. هەژاران دەبینن و شاد دەبن، ئەی ئەوانەی ڕوو لە خودا دەکەن، با دڵتان ببووژێتەوە! یەزدان بە دەنگ ستەملێکراوانەوە دەچێت، بە سووکییەوە تەماشای دیلەکانی ناکات. با ئاسمان و زەوی ستایشی بکەن، دەریاکانیش و هەرچی تێیاندا دەجوڵێت، چونکە خودا سییۆن ڕزگار دەکات و شارەکانی یەهودا بنیاد دەنێتەوە، لەوێ نیشتەجێ دەبن و دەبێتە موڵکیان، دەبێتە میرات بۆ منداڵی خزمەتکارەکانی، ئەوانەی ناوی ئەویان خۆشدەوێت تێیدا دەژین.
زەبوورەکان 69 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 69
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 30:69-36
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان