ئەی خودایە، ڕزگارم بکە، چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە. لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم، جێی پێی تێدا نییە. چوومەتە ناو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم. ماندوو بووم لە هاوارکردن، گەرووم ژان دەکات، چاوەکانم کز بوون هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن. ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە لە مووی سەرم زۆرترن، زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن، ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن. ئەوەی نەمدزیوە ئێستا دەبێت بیدەمەوە. ئەی خودایە، تۆ دەبەنگی من دەزانیت، تاوانەکانم لە تۆ شاراوە نین. ئەی یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، با ئەوانەی هیوایان بە تۆیە، بەهۆی منەوە ڕیسوا نەبن. ئەی خودای ئیسرائیل، با ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، بەهۆی منەوە شەرمەزار نەبن. لە پێناوی تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت، شەرمەزاری ڕووی داگرتم. لەلای براکانم بووم بە بیانی، لەلای کوڕانی دایکم بووم بە بێگانە. دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت، جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من. کاتێک گریام و بە ڕۆژووگرتن گیانم نزم کردەوە، بوو بە سووکایەتی بۆم. جلوبەرگی گوشم پۆشی، بووم بە پەند لەلایان، بووم بە جێی سەرنجی ئەوانەی لەبەر دەروازە دادەنیشن، مەستەکانیش دەربارەی من گۆرانی گاڵتەئامێز هەڵدەبەستن.
زەبوورەکان 69 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 69
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 1:69-12
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان