لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 11:50-23

زەبوورەکان 11:50-23 KSS

هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم، هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن. ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم، چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە. ئایا من گۆشتی گا دەخۆم، یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟ «قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە، نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی، لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە، دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.» بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ: «تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت، یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟ تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە. کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت، بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە. دەمت بە خراپە دەکەیتەوە، زمانت فێڵبازی دادەهێنێت. دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت، بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت. ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم، وات زانی منیش وەک تۆم. بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم. «ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن، دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان. ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات، ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان