ڕاستودروستیت لەناو دڵم کپ ناکەمەوە، باسی دڵسۆزیت و ڕزگاریت دەکەم. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و ڕاستییەکەت لەناو کۆمەڵی گەورە ناشارمەوە. ئەی یەزدان، بەزەیی خۆتم لەسەر لامەبە، با خۆشەویستییە نەگۆڕ و ڕاستییەکەت هەمیشە بمپارێزێت، چونکە بەڵای بێشومار دەوری داوم، گوناهەکانم بە شێوەیەک گرفتاریان کردووم ناتوانم ببینم. لە مووی سەرم زیاترن، ورەم بەرداوە. یەزدان، ڕازیبە بۆ دەربازکردنم، یەزدان، خێرابە بۆ یارمەتیدانم.
زەبوورەکان 40 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 40
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 10:40-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان