مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن، کە بەبێ هۆ بوونەتە دوژمنم. مەهێڵە ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە، بە مەکرەوە چاو لە یەک دابگرن. ئەوانە قسە بۆ ئاشتی ناکەن، بەڵکو درۆ دادەڕێژن لە دژی ئەوانەی بە ئارامی دەژین لەسەر زەوی. دەمیان لێم دەکەنەوە و دەڵێن: «ئەها! بە چاوی خۆمان بینیمان.» ئەی یەزدان، تۆ ئەمەت بینی، بێدەنگ مەبە. ئەی پەروەردگار، لێم دوور مەبە. هەستە و ڕاپەڕە بۆ دادم، ئەی خودا و گەورەی من، بۆ مافم. ئەی یەزدان، خودای من، بەپێی ڕاستودروستی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، مەهێڵە ئەوانە پێم شاد بن. مەهێڵە لە دڵی خۆیان بڵێن: «ئەمە مرازی ئێمەیە!» یان بڵێن: «هەڵمانلووشی.» با هەموو ئەوانەی بە گرفتی من شاد دەبن، تووشی شەرمەزاری و گومڕایی بن. با هەموو ئەوانەی پۆز بەسەر مندا لێدەدەن، بەرگی شەرمەزاری و ڕیسوایی بپۆشن. با ئەوانەی بە بێتاوانکردنی من دڵخۆشن، گۆرانی خۆشی و شادی بڵێن. با هەمیشە بڵێن: «یەزدان پایەبەرز بێت، کە دڵخۆش دەبێت بە ئاشتی خزمەتکارەکەی.» زمانم باسی ڕاستودروستی تۆ دەکات و بە درێژایی ڕۆژ ستایشت دەکات.
زەبوورەکان 35 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 35
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 19:35-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان