دەستت بەسەر هەموو دوژمنەکانتدا دەڕوات، دەستی ڕاستت بەسەر ناحەزانت. کە دەردەکەویت وەک تەنوورێکی بڵێسەداریان لێ دەکەیت، لە تووڕەییدا یەزدان هەڵیاندەلووشێت، ئاگریش دەیانخوات. ڕەچەڵەکیان لەسەر زەوی لەناودەبەیت، نەوەیان لەناو ئادەمیزاد. هەرچەندە پیلانیان لە دژت دانا و بیریان لە خراپە کردەوە، سەرناکەون، چونکە تۆ وایان لێ دەکەیت ڕابکەن، کاتێک بە تیروکەوان نیشانیان لێ دەگریت. ئەی یەزدان، بە هێزی خۆت پایەبەرز بە، گۆرانی و ستایش بۆ توانای تۆ دەڵێین.
زەبوورەکان 21 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 21
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 8:21-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان