لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:17-9

زەبوورەکان 1:17-9 KSS

ئەی یەزدان، گوێ لە داواکاری ڕاستودروستی من بگرە، بایەخ بە هاوارم بدە، گوێ لە نوێژەکەم بگرە، لە زاری بێ فێڵمەوە دەردەچێ. ئەستۆپاکی من لەلای تۆوە دێت، چاوەکانت ڕاست و ڕێکی دەبینێت. ئەگەر دڵم بپشکنیت و لە شەودا چاودێریم بکەیت، ئەگەر تاقیم بکەیتەوە، هیچ خراپەیەکم تێدا نابینیت، پێداگری دەکەم کە دەمم سنوور نەبەزێنێت. سەبارەت بە کاری خەڵک، بە فەرمایشتی سەر لێوی تۆ، خۆم لە ڕێگای توندوتیژی پاراستووە. هەنگاوم بە ڕێڕەوی تۆوە جێگیر بوو، پێم نەخلیسکاوە. ئەی خودایە، لێت دەپاڕێمەوە، چونکە تۆ بە دەنگمەوە دێیت، گوێ بۆ پاڕانەوەکەم شل بکە و ببیستە. جوانی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربخە، ئەی ئەوەی بە دەستی ڕاستت ئەوانە ڕزگار دەکەیت کە لەبەر دوژمنەکانیان پەنات بۆ دەهێنن. وەک گلێنەی چاوت بمپارێزە، لەژێر سێبەری باڵەکانت بمشارەوە، لەو بەدکارانەی هێرشم دەکەنە سەر، لەو دوژمنە بکوژانەی دەوریان داوم.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان