لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن، ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان، بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم، ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن، چیاکان و هەموو گردەکان، داری بەردار و هەموو ئورزەکان، گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ، خشۆک و باڵدار، پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان، میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی، گەنجان و کچان، پیران و منداڵان. با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن، چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە، شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە. پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە، تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن، نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن.
زەبوورەکان 148 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 148
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 7:148-14
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان