لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:147-11

زەبوورەکان 1:147-11 KSS

هەلیلویا! چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان! ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە! یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە، ڕاپێچکراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە. دڵشکاوان چاک دەکاتەوە و برینیان ساڕێژ دەکات. ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات و هەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات. پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە، تێگەیشتنی بێ سنوورە. یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات و بەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە. بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن. ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت، باران بۆ زەوی ئامادە دەکات، گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت، خۆراکی ئاژەڵ و بێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات. یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت، بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە، بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان