لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 23:107-32

زەبوورەکان 23:107-32 KSS

هەندێک بە کەشتی دابەزینە ناو دەریا، ئەوانەی لە دەریای گەورە بازرگانییان دەکرد. ئەوان کارەکانی یەزدانیان بینی، کارە سەرسوڕهێنەرەکانی لە قووڵایی. بە قسەی ئەو ڕەشەبا هەستا، شەپۆلەکانی بەرزکردەوە. بەرز دەبنەوە بۆ ئاسمان، دادەبەزنە ناو قووڵاییەکان، گیانیان لە مەترسی دەتوێتەوە. وەک سەرخۆش سەرسم دەدەن و بە ئەملا و ئەولادا دەکەون، نازانن چی دەکەن. ئینجا لە تەنگانەیاندا هاواریان بۆ یەزدان کرد، ئەویش لە ناخۆشییەکانیان دەربازی کردن. ڕەشەبای هێدی کردەوە بۆ ئارامی، شەپۆلەکانی بێدەنگ کرد. دڵخۆش بوون، چونکە شەپۆلەکان هێمن بوونەوە، گەیاندیانی بەو بەندەرەی دەیانویست. با ئەوان ستایشی یەزدان بکەن بۆ خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی، بۆ کارە سەرسوڕهێنەرەکانی بۆ ئادەمیزاد، با لەناو کۆڕی خەڵک بەرزی بکەنەوە، لە ئەنجومەنی پیرەکان ستایشی بکەن.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ زەبوورەکان 107:23-32 شێوەکاری؟؟؟