لە ئۆردوگا بەغیلییان برد بە موسا و بە هارونی تەرخانکراوی یەزدان. زەوی لێک بووەوە و داتانی قووت دا، بەسەر تاقمەکەی ئەبیرامدا هاتەوەیەک. ئاگر بەربووە تاقمەکەیان، گڕ بەدکارانی هەڵلووشی. لە حۆرێڤ گوێرەکەیەکیان دروستکرد، کڕنۆشیان بۆ پەیکەرێکی داڕێژراو برد. شکۆیان گۆڕییەوە بە پەیکەری گای گیاخۆر. خودای ڕزگارکەری خۆیان لەبیر کرد، کە لە میسر کاری مەزنی کردبوو، پەرجووەکان لە وڵاتی حام، کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور. ئینجا فەرمووی لەناودەچن، ئەگەر موسای هەڵبژاردەی خۆی، لە کەلێنی شووراکە لە بەرامبەری ڕانەوەستابایە، بۆ ئەوەی نەهێڵێ تووڕەیی ئەو دایانبڕزێنێ. خاکی خۆشییان بە سووک زانی، باوەڕیان بە بەڵێنی ئەو نەکرد. لەناو خێوەتەکانیاندا کەوتنە بۆڵەبۆڵ، گوێیان لە قسەی یەزدان نەگرت. ئەویش سوێندی بۆ خواردن، کە لە بیابان بە مردوویی بکەون، نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکان بخات و لە خاکەکان پەرتیان بکات. پەیوەست بوون بە بەعلی پەعۆرەوە، ئەو قوربانییانەیان خوارد کە بۆ بتی مردوو کرابوون. بە کردەوەکانیان یەزدانیان پەست کرد، دەرد بەناویاندا بڵاو بووەوە. بەڵام فینەحاس هەستا و کەوتە نێوانەوە و دەرد ڕاگیرا.
زەبوورەکان 106 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 106
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 16:106-30
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان