لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 26:105-41

زەبوورەکان 26:105-41 KSS

موسای بەندەی خۆی نارد و هارون ئەوەی هەڵیبژارد. لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی. تاریکی نارد و تاریک داهات، میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن، ماسییەکانیانی کوشت. زەوی پڕبوو لە بۆق، کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات، مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. بارانی کردن بە تەرزە، ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان، درەختی سنوورەکانیانی شکاند. بە فەرمانی ئەو کوللە هات، کوللەحاجی بێشومار، هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد، بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان. بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان، لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت. میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو، چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە. هەورێکی هێنا بۆ داپۆشین، ئاگرێک بۆ ڕووناککردنەوەی شەو. داوایان کرد، سوێسکەی هێنا، نانی ئاسمانی تێری کردن. بەردی شەقکرد و ئاوی لێ هەڵقوڵا، وەک ڕووبار بەناو بیاباندا ڕۆیی.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان