جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز. بەم جۆرەی کرد گەلەکەی زۆر بە بەروبووم بن، لە هەموو دوژمنەکانی بەهێزتری کردن، ئەو دڵی گۆڕین بۆ ئەوەی ڕقیان لە گەلەکەی بێتەوە، هەتا فێڵ لە خزمەتکارەکانی بکەن. موسای بەندەی خۆی نارد و هارون ئەوەی هەڵیبژارد. لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی. تاریکی نارد و تاریک داهات، میسرییەکان لە دژی فەرمانەکانی یاخی بوون. ئاوەکانی گۆڕین بۆ خوێن، ماسییەکانیانی کوشت. زەوی پڕبوو لە بۆق، کە چوونە نێو نوێنی پاشاکانیشیان. بە فەرمانی ئەو مێشومەگەز هات، مێشوولە بۆ هەموو سنوورەکانیان. بارانی کردن بە تەرزە، ئاگری بە گڕ لە زەوییەکانیان. لە هەنجیر و دار مێوەکانی دان، درەختی سنوورەکانیانی شکاند. بە فەرمانی ئەو کوللە هات، کوللەحاجی بێشومار، هەموو سەوزایی زەوییەکەیانی خوارد، بەروبوومی خاکەکەیانی خوارد. لە هەموو نۆبەرەیەکی دا لە خاکەکەیان، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتییان. بە زێڕ و زیوەوە دەریهێنان، لەنێو هۆزەکانیان کەس پەکی نەکەوت. میسر بە چوونەدەرەوەیان دڵخۆش بوو، چونکە ترسی ئەوان چووبووە دڵیانەوە.
زەبوورەکان 105 بخوێنەوە
گوێگرتن لە زەبوورەکان 105
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: زەبوورەکان 23:105-38
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان