وەک بەفر لە هاوین و باران لە کاتی دروێنەدا، ئاواش ڕێزلێنان لە گێل ناوەشێتەوە. وەک چۆلەکەی فڕیو و پەڕەسێلکەی باڵگرتوو، ئاواشە نەفرەت بەبێ هۆ نایێت. قامچی بۆ ئەسپ و لغاو بۆ گوێدرێژە، کوتەکیش بۆ پشتی گێلەکانە. وەڵامی گێل مەدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک تۆش وەک ئەوت لێ بێت. وەڵامی گێل بدەوە بەپێی گێلایەتییەکەی، نەوەک لەبەرچاوی خۆی ببێت بە دانا. وەک بڕینەوەی قاچەکانی خۆیەتی و نۆشینی ستەمە، ئەوەی بە دەستی گێل پەیام بنێرێت. وەک شۆڕبوونەوەی قاچەکانی گۆجە، پەند لە دەمی گێلەکان. وەک گرێدانی بەرد بە بەردەقانییەوە، ئەوەی ڕێز لە گێل دەگرێت. وەک دڕکە لە دەستی سەرخۆش، پەند لە دەمی گێلەکان. وەک تیرهاوێژێکە کوێرانە لە خەڵک بگرێت، بەکرێگری گێل و ڕێبوار. وەک سەگ بگەڕێتەوە سەر ڕشانەوەکەی، گێلیش گێلایەتییەکەی دووبارەی دەکاتەوە. کەست بینیوە لەبەرچاوی خۆی دانا بێت؟ گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت. تەمبەڵ دەڵێت: «شێر لەسەر ڕێگایە، نەڕەشێر لەنێو گۆڕەپانەکانە.» دەرگا لەسەر ڕێزە دەسووڕێتەوە، تەمبەڵیش لەناو نوێنەکەی. تەمبەڵ دەست دەخاتە ناو قاپ، زەحمەتە بۆی بیباتە ناو دەمی. تەمبەڵ لەبەرچاوی خۆی داناترە لە حەوت کەس کە وەڵامی ژیرانە دەدەنەوە.
پەندەکانی سلێمان 26 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 26
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 1:26-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان