لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 8:24-22

پەندەکانی سلێمان 8:24-22 KSS

ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە، بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت. پیلانی گێلایەتی گوناهە، خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە. ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە، بێ هێزیت! ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن و لەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە. ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،» ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟ ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە، هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە. ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و ئومێدبڕ نابیت. وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست، هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی، چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە، بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت. بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە، بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت، نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت، جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە. مەراق لە خراپەکاران مەخۆ، ئیرەیی بە بەدکاران مەبە، چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت و چرای بەدکاران دەکوژێتەوە. ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە، تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە، چونکە بەڵایان لەپڕ دێت، بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان