لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 17:22-29

پەندەکانی سلێمان 17:22-29 KSS

گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە، دڵت بدە زانیاری من، چونکە جوانە ئەگەر لە ناختدا هەڵیبگریت و تێکڕا لەسەر لێوەکانت بچەسپێن. بۆ ئەوەی پشتبەستنت بە یەزدان بێت، ئەمڕۆ تۆ فێر دەکەم، بەڵێ تۆ. ئایا سی پەندم بۆ نەنووسیوی سەبارەت بە ڕاوێژ و زانیاری، بۆ ئەوەی دروستی قسەی ڕاستیت فێر بکەم، هەتا وەڵامە ڕاستییەکان بدەیتەوە ئەوانەی کە تۆیان ناردووە؟ هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی و نەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا، چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات و ئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات. مەبە برادەری کەسی تووڕە، هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە، نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت، خۆت تووشی تەڵە بکەیت. لەوانە مەبە کە تەوقە دەکەن، دەستەبەری قەرزی خەڵک مەکە. ئەگەر نەتبوو بیدەیتەوە، بۆچی نوێنەکەی ژێرت ببردرێت. سنووری کۆن مەگوازەوە، ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە. ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟ لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت، نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان