لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 15:14-24

پەندەکانی سلێمان 15:14-24 KSS

ساویلکە بە هەموو قسەیەک بڕوا دەکات، بەڵام ژیر دەڕوانێتە هەنگاوەکانی خۆی. کەسی دانا لە خودا دەترسێت و لە خراپە لادەدات، بەڵام گێل سەرگەرمە و پشت ئەستوورە. کەسی هەڵەشە ڕەفتاری گێلانە دەکات، پیاوی تەڵەکەبازیش مایەی ڕقە. ساویلکەکان میراتگری گێلایەتین، بەڵام ژیرەکان سەریان بە زانیاری دەڕازێنرێتەوە. بەدکاران لەبەردەم پیاوچاکان دەچەمێنەوە، خراپەکارانیش لە بەردەرگای کەسی ڕاستودروست. هەژار تەنانەت دراوسێکەشی ڕقی لێی دەبێتەوە، بەڵام دەوڵەمەند دۆستی زۆرە. ئەوەی سووکایەتی بە دراوسێکەی بکات گوناه دەکات، بەڵام خۆزگە دەخوازرێ بەوەی لەگەڵ هەژاران میهرەبانە. ئایا وێڵ نابن ئەوانەی پیلانی خراپە دادەڕێژن؟ بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لەگەڵ ئەوانەیە کە پلانی چاکە دادەڕێژن. لە هەموو ماندووبوونێک سوود هەیە، بەڵام تەنها قسەی لێوان بێت بەرەو نەبوونییە. دەوڵەمەندی تاجی دانایانە، بەڵام گێلایەتی نادانایان دەڕازێنێتەوە.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان