لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

پەندەکانی سلێمان 13:12-28

پەندەکانی سلێمان 13:12-28 KSS

خراپەکار دەکەوێتە تەڵەی زمانە یاخییەکەی، بەڵام کەسی ڕاستودروست لە تەنگانە دەرباز دەبێت. مرۆڤ لە بەروبوومی دەمی تێر چاکە دەبێت، پاداشتی ماندووبوونی دەستەکانی وەردەگرێتەوە. ڕێگای گێل لەبەرچاوی خۆی ڕاستە، بەڵام دانا گوێگری ئامۆژگارییە. گێل دەستبەجێ تووڕەیی دەردەبڕێت، بەڵام داپۆشەری سووکایەتی ژیرە. ئەو شایەتەی کە بە ڕاستگۆیی دەدوێت، ڕاستودروستی ڕادەگەیەنێت، بەڵام شایەتی ناڕاست درۆ دەکات. قسەی هەڵەشانە وەک زەبری شمشێرە، بەڵام زمانی دانایان چاکبوونەوەیە. لێوی ڕاستگۆ هەتاهەتایە دەچەسپێت، بەڵام زمانی درۆ هەتا چاوتروکانێکە. ساختە لە دڵی ئەوانەیە کە پیلانی خراپە دەنێنەوە، بەڵام دڵخۆشی بۆ ڕاوێژکارانی ئاشتییە. کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت، بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە. قێزی یەزدان لە لێوی درۆیە، بەڵام ئەوانەی بە ڕاستگۆیی کار دەکەن جێی ڕەزامەندی ئەون. مرۆڤی ژیر زانیارییەکەی دەپارێزێت، دڵی گێلەکانیش گێلایەتی دەردەبڕێت. دەستی تێکۆشەر فەرمانڕەوایەتی دەکات، بەڵام دەستی تەمبەڵ لەژێر بێگاریدا دەبێت. نیگەرانی لە دڵی مرۆڤدا دەیچەمێنێتەوە، بەڵام قسەی خۆش شادمانی دەکات. کەسی ڕاستودروست ڕاوێژی چاک دەداتە هاوڕێکەی، بەڵام ڕێگای خراپەکاران گومڕایان دەکات. مرۆڤی تەمبەڵ نێچیری خۆی ناگرێت، بەڵام مرۆڤی تێکۆشەر نرخی سامانەکەی دەدات. لە ڕێچکەی ڕاستودروستی ژیان هەیە، ڕێگای ڕێڕەوەکانی بەرەو نەمرییە.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان