ئافرەتی نەرمونیان ڕێزی دەست دەکەوێت، بەڵام کەسی زۆردار تەنها سامان. مرۆڤی بە بەزەیی چاکە لەگەڵ خۆی دەکات، بەڵام دڵڕەق خۆی ماندوو دەکات. خراپەکار کرێیەکەی قەڵبە، بەڵام چێنەری ڕاستودروست پاداشتی مسۆگەرە. بێگومان ڕاستودروست ژیان بەدەستدەهێنێت، بەڵام ئەوەی شوێن خراپە دەکەوێت، مردنی دەستدەکەوێت. قێزی یەزدان لە دڵخراپانە، ڕەزامەندیشی بۆ ڕێ تەواوانە. بێگومان بەدکار بێ سزا نابێت، بەڵام نەوەی ڕاستودروستان دەرباز دەبن. وەک خەزێمی زێڕە بە لووتی بەرازەوە، ئافرەتی جوانی بێ ئەقڵ. ئارەزووی ڕاستودروستان تەنها چاکەیە، بەڵام هیوای بەدکاران لە تووڕەییە. هەیە بڵاو دەکاتەوە، بۆی زیاد دەکرێت، هەیە لە ڕادەبەدەر دەستی پێوە دەگرێت، بەڵام نەدار دەبێت. چاوتێر دەوڵەمەند دەبێت، ئاوگێڕیش ئاوی دەدرێتێ. ئەوەی گەنم ئەمبار دەکات و نایفرۆشێت گەل نەفرەتی لێ دەکات، بەڵام بەرەکەت بۆ سەری فرۆشیارە. ئەوەی پەرۆشە بۆ چاکە ڕەزامەندی دەست دەکەوێت، بەڵام ئەوەی بەدوای خراپەدا بگەڕێت خراپە دێتە ڕێی. ئەوەی پشت بە دەوڵەمەندی خۆی ببەستێت دەکەوێت، ڕاستودروستانیش وەک گەڵا دەپشکوێن. ئەوەی ماڵی خۆی ماندوو بکات میراتی با دەبێت، گێلیش دەبێتە نۆکەری دانا. بەروبوومی کەسی ڕاستودروست درەختی ژیانە، ئەوەی خەڵک دەباتەوە دانایە. ئەگەر کەسی ڕاستودروست لەسەر زەوی پاداشت دەکرێت، ئەی چەند زیاتر خراپەکار و گوناهبار!
پەندەکانی سلێمان 11 بخوێنەوە
گوێگرتن لە پەندەکانی سلێمان 11
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: پەندەکانی سلێمان 16:11-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان