لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سەرژمێری 11:7-18

سەرژمێری 11:7-18 KSS

یەزدانیش بە موسای فەرمووبوو: «هەموو ڕۆژێک یەکێک لە سەرۆکەکان پێشکەشکراوەکەی دەهێنێت بۆ تەرخانکردنی قوربانگاکە.» ئەوەی ڕۆژی یەکەم پێشکەشکراوەکەی هێنا نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب بوو لە هۆزی یەهودا. پێشکەشکراوەکەشی لەگەنێک بوو لە زیو کە کێشەکەی سەد و سی شاقل بوو، تاسێک لە زیو کێشەکەی حەفتا شاقل بوو بە شاقلی پیرۆزگا، هەردووکیان پڕ بوون لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوی دانەوێڵە؛ قاپێکی زێڕ کێشەکەی دە شاقل و پڕ لە بخوور؛ یەک جوانەگا و بەرانێک و بەرخێکی نێری یەک ساڵە بۆ قوربانی سووتاندن؛ گیسکێکی نێرینە بۆ قوربانی گوناه؛ بۆ قوربانی هاوبەشیش دوو گا و پێنج بەران و پێنج تەگە و پێنج بەرخی نێری یەک ساڵە. ئەمە پێشکەشکراوی نەحشۆنی کوڕی عەمینادابە. لە ڕۆژی دووەمدا نەتەنێلی کوڕی چوعەر سەرۆکی یەساخار پێشکەشکراوەکەی هێنا.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ سەرژمێری 7:11-18 شێوەکاری؟؟؟