لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سەرژمێری 16:34-29

سەرژمێری 16:34-29 KSS

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەمە ناوی ئەو دوو پیاوەیە کە خاکەکەتان بۆ دابەش دەکەن، ئەلعازاری کاهین و یەشوعی کوڕی نون، لە هەر هۆزێکیش ڕابەرێک دەبەن بۆ بەمیراتکردنی خاکەکە. «ئەمەش ناوی پیاوەکانە: «کالێبی کوڕی یەفونە لە هۆزی یەهودا؛ شەموئێلی کوڕی عەمیهود لە هۆزی نەوەی شیمۆن؛ ئەلیدادی کوڕی کیسلۆن لە هۆزی بنیامین؛ بوقی کوڕی یۆگلی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی دان؛ حەنیێلی کوڕی ئێفۆد، ڕابەر لە هۆزی نەوەی مەنەشە، کوڕی یوسف؛ قەموئێلی کوڕی شیفتان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئەفرایم، کوڕی یوسف؛ ئەلیچافانی کوڕی پەرناخ، ڕابەر لە هۆزی نەوەی زەبولون؛ پەلتیێلی کوڕی عەزان، ڕابەر لە هۆزی نەوەی یەساخار؛ ئەحیهودی کوڕی شەلۆمی، ڕابەر لە هۆزی نەوەی ئاشێر؛ پەدەهەئێلی کوڕی عەمیهود، ڕابەر لە هۆزی نەوەی نەفتالی.» ئەمانە ئەو کەسانەن کە یەزدان فەرمانی پێ کردن، هەتا میراتگیری خاکی کەنعان بۆ نەوەی ئیسرائیل دابەش بکەن.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ سەرژمێری 34:16-29 شێوەکاری؟؟؟