لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سەرژمێری 1:24-19

سەرژمێری 1:24-19 KSS

کاتێک بەلعام بینی لەبەرچاوی یەزدان پەسەندە کە ئیسرائیل بەرەکەتدار بکات، وەک جاری یەکەم و دووەم بەڕێ نەکەوت بۆ جادووگەری، بەڵکو ڕووی لە چۆڵەوانی کرد. کاتێک بەلعام چاوی هەڵبڕی نەوەی ئیسرائیلی بینی هۆز لەتەنیشت هۆز چادریان هەڵداوە، ڕۆحی خوداش هاتە سەری، ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامەکەی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامەکەی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاو کراوەیە: «ئەی یاقوب، چادرەکانت چەند جوانن، ئەی ئیسرائیل، نشینگەکانت چەند خۆشن! «وەک ئەو دۆڵانەی درێژ بوونەتەوە، وەک باخچەی کەناری ڕووبار، وەک ئەو درەختە ئەلوایانەی کە یەزدان چاندبێتی، وەک ئورزی قەراغی ئاو، گۆزەکانی ئاویان لێ دەڕژێت و تۆوی ئەوان لەسەر ئاوی زۆر دەبێت. «پاشای لە ئەگاگ باڵاتر دەبێت و شانشینەکەی پایەدار دەبێت. «خودا لە میسر دەریهێنان، وەک شاخی گای کێوییە بۆیان، ئەو نەتەوانەی ناحەزی دەکەن دەیانخۆن و ئێسکیان تێکدەشکێنن و بە تیرەکانیان دەیانبڕن. خۆیان وەک شێر ماتداوە و ڕاکشاون، وەک شێرە مێ، کێ هەڵیاندەستێنێت؟ «بەرەکەتدار بن ئەوانەی بەرەکەتدارتان دەکەن، نەفرەت لێکراو بن ئەوانەی نەفرەتتان لێ دەکەن.» ئینجا تووڕەیی بالاق بەسەر بەلعامەوە گڕی گرت، چەپڵەی لێدا و بە بەلعامی گوت: «بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنەکانم بانگم کردوویت، کەچی تۆ سێ جار داوای بەرەکەتت بۆ کردن، ئێستاش بگەڕێوە شوێنی خۆت، گوتم پاداشتێکی گەورەت دەکەم، بەڵام یەزدان ڕێگری لێ کردیت کە پاداشتەکەت وەربگریت.» بەلعامیش بە بالاقی گوت: «ئەی من بە نێردراوەکانتم نەگوت کە بۆ لای منت ناردبوون، ”ئەگەر بالاق بە پڕی خانووەکەی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم لە فەرمانی یەزدان دەربچم، بۆ ئەوەی لە خۆمەوە چاکەیەک یان خراپەیەک بکەم، ئەوەی یەزدان بیڵێت ئەوە دەڵێم؟“ ئێستاش وا من بۆ لای گەلەکەم بەڕێ دەکەوم، بەڵام وەرە با پێت بڵێم کە ئەم گەلە لە دوارۆژدا چی لە گەلەکەت دەکات.» ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە، پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، کە زانینی هەیە لە هەرەبەرزەوە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاوی کراوەیە: «دەیبینم، بەڵام ئێستا نا، چاوم پێی دەکەوێت، بەڵام بەم نزیکانە نا. ئەستێرەیەک لە یاقوب دەردەکەوێت و داردەستێک لە ئیسرائیل هەڵدەستێت. ناوچەوانی مۆئاب دەشکێنێت، کاسەسەری هەموو نەوەی شیت تێکدەشکێنێت. ئەدۆم داگیر دەکرێت، سێعیری دوژمنیشی دەبێتە خاوەندار، بەڵام ئیسرائیل قارەمانیێتی دەنوێنێت. ئەوەی لە یاقوبەوەیە دەسەڵاتدار دەبێت، بەجێماوەکان لە شار لەناودەبات.»

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ سەرژمێری 24:1-19 شێوەکاری؟؟؟