ئینجا بالاق پێی گوت: «لەگەڵم وەرە بۆ شوێنێکی دیکە هەتا بیانبینیت، بەڵام تەنها بەشێکی دەبینیت و هەمووی نابینیت، لەوێوە نەفرەتیان لێ بکە.» جا بردیە کێڵگەی چۆفیم بۆ سەری پسگە و حەوت قوربانگای بنیاد نا و هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکی سەرخستە سەری. بەلعام بە بالاقی گوت: «لێرە لەلای قوربانی سووتاندنەکەت بوەستە و من دەچمە ئەوێ بۆ گەیشتن بە یەزدان.» یەزدان بە بەلعام گەیشت و وشەی خستە دەمی و فەرمووی: «بگەڕێوە لای بالاق و ئاوا بڵێ.» ئەویش هاتە لای و بینی وا لەگەڵ پیاوە گەورەکانی مۆئاب لەلای قوربانی سووتاندنەکەی وەستاوە. بالاق لێی پرسی: «یەزدان چی فەرموو؟» ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «ئەی بالاق، هەستە و گوێ بگرە، ئەی کوڕی چیپور، گوێم بۆ شل بکە، خودا مرۆڤ نییە کە درۆ بکات، کوڕی مرۆڤیش نییە کە بڕیاری بگۆڕێت. ئایا قسە دەکات و ئەنجامی نەدات؟ یان بەڵێن دەدات و نایباتە سەر؟ فەرمانم پێدراوە داوای بەرەکەت بکەم، ئەو بەرەکەتداری کردووە و من ناتوانم بیگۆڕم. «لە یاقوبدا بەدبەختی بەرچاو نەکەوتووە، لە ئیسرائیلدا مەراقی نەبینیوە، یەزدانی پەروەردگاریان لەگەڵیاندایە، هوتافی پاشا لەنێویاندایە. خودا لە میسر دەریهێنان، ئەوانە هێزی گای کێوییان هەیە. جادووگەری لە دژی یاقوب بە کەڵک نایەت، فاڵگرتنەوەش لە دژی ئیسرائیل بێ سوودە. ئێستا دەربارەی یاقوب و ئیسرائیل دەگوترێت، ”سەیر بکە خودا چی کردووە!“ گەلێک وەک شێرە مێ هەڵدەستێت، وەک نەڕەشێر بەرز دەبێتەوە، ناخەوێت هەتا نێچیرێک نەخوات و خوێنی کوژراوان نەخواتەوە.» ئینجا بالاق بە بەلعامی گوت: «نە نەفرەتی لێ بکە و نە داوای بەرەکەتی بۆ بکە.» بەلعامیش وەڵامی دایەوە: «پێم نەگوتیت ئەوەی یەزدان بیڵێت، ئەوە دەکەم؟» بالاقیش بە بەلعامی گوت: «وەرە بتبەمە شوێنێکی دیکە، بەڵکو لەبەرچاوی خودا باش بێت و لەوێوە بۆ من نەفرەتیان لێ بکە.» ئینجا بالاق بەلعامی بردە سەر لووتکەی پەعۆر کە دەڕوانێتە سەر چۆڵەوانی. بەلعامیش بە بالاقی گوت: «لێرە حەوت قوربانگام بۆ دروستبکە و هەر لێرە حەوت گا و حەوت بەرانم بۆ ئامادە بکە.» بالاقیش وەک بەلعام چی گوت ئاوای کرد، بۆ سەر هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکی خستە سەری.
سەرژمێری 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە سەرژمێری 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: سەرژمێری 13:23-30
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان