لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سەرژمێری 1:23-12

سەرژمێری 1:23-12 KSS

بەلعام بە بالاقی گوت: «لێرە حەوت قوربانگام بۆ دروستبکە و هەر لێرە حەوت گا و حەوت بەرانم بۆ ئامادە بکە.» بالاقیش بەم جۆرەی کرد، وەک بەلعام گوتی. ئیتر بالاق و بەلعام بۆ سەر هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکیان سەرخست. ئینجا بەلعام بە بالاقی گوت: «تۆ لەلای قوربانی سووتاندنەکەت بوەستە و من دەڕۆم، لەوانەیە یەزدان بۆ بینینم بێت و هەرچی پیشانم بدات پێت دەڵێم.» ئینجا بۆ شوێنێکی بەرز و چۆڵ چوو. خودا هاتە لای بەلعام، بەلعامیش پێی گوت: «حەوت قوربانگام ئامادە کرد و گایەک و بەرانێکم خستە سەر هەر قوربانگایەک.» یەزدان وشەی خستە دەمی بەلعام و فەرمووی: «بۆ لای بالاق بگەڕێوە و ئاوا بڵێ.» ئەویش گەڕایەوە لای و بینی وا لەگەڵ هەموو پیاوە گەورەکانی مۆئاب لەلای قوربانی سووتاندنەکەی وەستاوە. ئیتر بەلعام پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «لە ئارامەوە بالاقی پاشای مۆئاب منی هێنا، لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتەوە، گوتی ”وەرە نەفرەت لە یاقوب بکە بۆم، وەرە جنێو بە ئیسرائیل بدە.“ چۆن نەفرەت بکەم کە خودا نەفرەتی لێیان نەکردبێت، چۆن جنێو بدەم کە یەزدان جنێوی پێیان نەدابێت؟ لەسەر تاوێرەکانەوە دەیبینم، لە گردەکانەوە تەماشای دەکەم، گەلێک وا بە تەنها نیشتەجێ بووە، خۆی بە یەکێک لە نەتەوەکان دانانێت. کێ خۆڵی یاقوبی هەژمار کردووە، کێ چارەکی ئیسرائیلی ژماردووە؟ با وەک مردنی سەرڕاستان بمرم و کۆتاییم وەک ئەوان بێت!» بالاق بە بەلعامی گوت: «چیت پێکردم! بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنانم تۆم هێنا، کەچی وا داوای بەرەکەتیان بۆ دەکەیت!» ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا ئەوە نەڵێم، ئەوەی کە یەزدان دەیخاتە سەر زارم تاکو بیڵێم؟»

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ سەرژمێری 23:1-12 شێوەکاری؟؟؟