لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سەرژمێری 1:13-16

سەرژمێری 1:13-16 KSS

ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «چەند پیاوێک بنێرە بۆ سیخوڕیکردن لە خاکی کەنعان کە من بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، لە هەر هۆزێک لە باوکانیان پیاوێک دەنێرن، هەر یەکێکیان سەرکردە بێت لەناویاندا.» بەپێی فەرمانی یەزدان موسا لە چۆڵەوانی پارانەوە ئەوانی نارد. هەموویان لە نەوەی ئیسرائیل ڕابەر بوون. ئەمەش ناوەکانیانە: لە هۆزی ڕەئوبێن شەموعی کوڕی زەکور، لە هۆزی شیمۆن شافاتی کوڕی حۆری، لە هۆزی یەهودا کالێبی کوڕی یەفونە، لە هۆزی یەساخار یەگالی کوڕی یوسف، لە هۆزی ئەفرایم هۆشێیەعی کوڕی نون، لە هۆزی بنیامین پەلتیی کوڕی ڕافو، لە هۆزی زەبولون گەدیێلی کوڕی سۆدی، لە هۆزی یوسف، لە هۆزی مەنەشە گەدیی کوڕی سوسی، لە هۆزی دان عەمیێلی کوڕی گەمەلی، لە هۆزی ئاشێر سەتوری کوڕی میکائیل، لە هۆزی نەفتالی نەحبیی کوڕی ڤۆفسی، لە هۆزی گاد گوئێلی کوڕی ماکی. ئەوە ناوی ئەو پیاوانە بوو کە موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکەکە. موساش هۆشێیەعی کوڕی نونی ناو نا یەشوع.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ سەرژمێری 13:1-16 شێوەکاری؟؟؟