گۆرانیبێژەکان: نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت. دەرگاوانەکان: نەوەکانی شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت. خزمەتکارانی پەرستگا: نەوەکانی چیحا، حەسوفا، تەباعۆت، قێرۆس، سیعا، پادۆن، لەڤانا، حەگابا، شەلمای، حانان، گیدێل، گەحەر، ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا، گەزام، عوزە، پاسێیەح، بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم، بەقبوق، حەقوفا، حەرحور، بەچلوت، مەحیدا، حەرشا، بەرقۆس، سیسرا، تەمەح، نەچیەح و حەتیفا. نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان: نەوەکانی سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا، یەعلا، دەرکۆن، گیدێل، شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامۆن. سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون. ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن: نەوەکانی دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو. لە کاهینەکانیش: نەوەکانی حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا. ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران. پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت. هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون، جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو. حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر، چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون. هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی. هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد مەنای زیو. ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان. کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون. کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون.
نەحەمیا 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە نەحەمیا 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: نەحەمیا 44:7-73
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان