لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

نەحەمیا 1:5-7

نەحەمیا 1:5-7 KSS

هاواری ژن و پیاوەکان لەدەست برا جولەکەکانیان بەرزبووەوە. هەبوو دەیانگوت: «کوڕ و کچەکانمان زۆرن و لێمانگەڕێن دانەوێڵە ببەین، هەتا بخۆین و بژین.» هەبوو دەیانگوت: «لەو قاتوقڕییەدا کێڵگە و ڕەز و ماڵەکانمان بە بارمتە دەدەین بۆ وەرگرتنی دانەوێڵە.» هەروەها هەبوو دەیانگوت: «زیومان قەرز کردووە هەتا باجی کێڵگە و ڕەزەکانمان بدەینە پاشا. ئێستاش هەرچەندە ئێمە لە گۆشت و خوێنی یەکین و منداڵەکانی ئەوان و ئێمە وەک یەکن، بەڵام ئێمە زۆر لە کوڕ و کچەکانمان دەکەین ببن بە کۆیلە، هەندێک لە کچەکانمان بوونەتە کۆیلە و ئێمەش هیچ دەسەڵاتێکمان نییە، چونکە کێڵگە و ڕەزەکانمان هی کەسانی دیکەن.» زۆر تووڕە بووم کاتێک گوێم لە هاوارەکەیان و ئەو قسانە بوو، لەبیری خۆمدا لێکم دایەوە و مشتومڕم لەگەڵ خانەدان و کاربەدەستەکان کرد و پێم گوتن: «ئێوە سوو لە براکانتان وەردەگرن!» ئینجا کۆمەڵێکی گەورەم لە دژیان کۆکردەوە و

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان