لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ناحوم 1:1-8

ناحوم 1:1-8 KSS

سروشێک سەبارەت بە نەینەوا، پەڕتووکی بینینەکەی ناحومی ئەلقۆشی: یەزدان خودایەکی ئیرەدار و تۆڵەسێنەرە، یەزدان تۆڵەسێنەر و زۆر تووڕەیە. یەزدان تۆڵەسێنەرە لە ناحەزانی و هەڵچوونی لە دژی دوژمنانی بەردەوامە. یەزدان پشوودرێژە و توانای مەزنە، بەڵام چاو لە گوناه ناپۆشێت. ڕێگای یەزدان لەناو گەردەلوول و ڕەشەبادایە، هەور تۆزی پێیەکانیەتی. دەریا سەرزەنشت دەکات و وشکی دەکات، هەموو ڕووبارەکان بێ ئاو دەکات. باشان و کارمەل سیس دەکات، خونچەی لوبنان سیس دەبێت. چیاکان لەبەر ئەو دەلەرزن و گردەکان دەتوێنەوە. زەوی لە ئامادەبوونی ئەو دەهەژێت، جیهان و هەموو دانیشتووانەکەی. کێ لەبەردەم تووڕەیی ئەو خۆی ڕادەگرێت؟ کێ بەرگەی جۆشی تووڕەیی ئەو دەگرێت؟ هەڵچوونی وەک ئاگر دەڕژێت و تاشەبەردەکان لەبەردەمی دەشکێن. یەزدان چاکە، لە ڕۆژی تەنگانە قەڵایە. بایەخ بەوانە دەدات کە پشتی پێ دەبەستن، بەڵام بە تۆفانێکی گەورە بە تەواوی کۆتایی بە نەینەوا دەهێنێت، دوژمنەکانی بەرەو تاریکی ڕاودەنێت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان