لە ڕۆژانی کۆتاییدا، کێوی پەرستگای یەزدان لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت، بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و گەلان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن. زۆرێک لە نەتەوەکان بەڕێ دەکەون و دەڵێن: «وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین، بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب. فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات، بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.» فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت، پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە. لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات، ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات، شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن، ڕمەکانیشیان دەکەنە داس. هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت، چیتر فێری جەنگ نابن. هەریەکە و لەژێر ڕەزەمێوەکەی و لەژێر دار هەنجیرەکەی دادەنیشێت، کەس نایترسێنێت، چونکە یەزدانی سوپاسالار فەرموویەتی. هەر گەلێک ڕێگای خۆی دەگرێتەبەر، هەریەکە و بە ناوی خوداوەندەکانی خۆیەوە؛ ئێمەش بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمانەوە بۆ هەتاهەتایە و هەتاسەر ڕێگا دەگرینەبەر.
میخا 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە میخا 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: میخا 1:4-5
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان