«ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟ تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن. هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من، ئەوەی کە تووشی منی کرد، ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام، لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی. «لە سەرەوە ئاگری نارد، بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند، تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوە منی بەرەو پاش گەڕاندەوە. منی وێران کرد، داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ. «گوناهەکانم وەک نیر خرانە سەرم، بە دەستەکانی ئەو هۆنرانەوە. گوناهەکانم خرانە سەر ملم و خودا هێزی لێ بڕیم. پەروەردگار منی ڕادەستی کەسانێک کرد کە ناتوانم بەرەنگاریان ببمەوە. «پەروەردگار هەموو پاڵەوانەکانی ڕەتکردەوە کە لەناو مندا بوون. لەشکرێکی لە دژی من بانگکرد بۆ تێکشکاندنی گەنجەکانم. پەروەردگار یەهودای کچە پاکیزەی لەناو گوشەر پڵیشاندەوە. «لەسەر ئەمەیە من دەگریێم، چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن، ئەوەی دڵنەواییم دەکات لێم دوور کەوتووەتەوە، کەس نییە گیان ببوژێنێتەوە. کوڕەکانم وێران بوون، لەبەر ئەوەی دوژمن زاڵ بوو.» سییۆن دەستەکانی پان دەکاتەوە، بەڵام کەس نییە دڵنەوایی بکات. یەزدان فەرمانی دا لە دژی یاقوب کە دراوسێکانی دوژمنی ئەو بن. ئۆرشەلیم لەناویاندا گڵاو بوو. «یەزدان ڕاستودروستە، بەڵام من لە دژی فەرمانی ئەو یاخی بووم. ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن، تەماشای ئازارەکانم بکەن. پاکیزە و لاوەکانم ڕاپێچ کران. «هاوارم بردە لای هاوپەیمانەکانم، بەڵام هەڵیانخەڵەتاندم. کاهین و پیرەکانم لە شاردا لەناوچوون لەو کاتەی بەدوای خۆراکدا دەگەڕان بۆ ئەوەی لە ژیانیان بەردەوام بن. «ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام! دڵم توندە، من لە ناخەوە پەستم، چونکە زۆر یاخی بووم. لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە، لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە. «خەڵک ناڵەی منیان بیست، بەڵام کەس نییە دڵنەواییم بکات. هەموو دوژمنەکانم بەڵای منیان بیست، دڵخۆش بوون بەوەی تۆ بە منت کردووە. خۆزگە ئەو ڕۆژەت بەسەردەهێنان کە باست کرد، ئینجا وەک منیان لێدێت. «با هەموو خراپەکانیان بێنە بەردەمت، وایان بەسەربهێنە وەک ئەوی بەسەر منت هێنا لەسەر هەموو گوناهەکانم. زۆر دەناڵێنم و دڵم لاواز بووە.»
شینەکانی یەرمیا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە شینەکانی یەرمیا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: شینەکانی یەرمیا 12:1-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان