یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «لەسەر ڕێگاکان بوەستن و تەماشا بکەن، پرسیاری ڕێچکە کۆنەکان بکەن، ڕێگا چاکەکە لەکوێیە، پێیدا بڕۆن، حەسانەوە بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە. بەڵام گوتتان: ”پێیدا ناڕۆین.“ چاودێرم بەسەرتانەوە دانا، گوتم: ”گوێ بۆ دەنگی کەڕەنا شل بکەن!“ بەڵام گوتتان: ”گوێ شل ناکەین.“ لەبەر ئەوە ئەی نەتەوەکان، گوێ بگرن، ئەی شایەتەکان، بزانن چییان بەسەردێت. ئەی زەوی، گوێ بگرە: ئەوەتا من بەڵا بەسەر ئەم گەلەدا دەهێنم، بەروبوومی بیرکردنەوەکانیانە، چونکە گوێیان بۆ وشەکانم شل نەکرد و فێرکردنی منیان ڕەتکردەوە. بەلامەوە گرنگ نییە، بخوور لە شەباوە بێت و قامیشی بۆنخۆش لە خاکێکی دوورەوە؟ قوربانی سووتاندنەکانتان قبوڵ نین و قوربانییە سەربڕدراوەکانتان لەلای من خۆش نین.»
یەرمیا 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 16:6-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان