«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”من ڕاپێچکراوانی چادرەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە، بەزەییم بە نشینگەکانی دێتەوە. شار لەسەر گردەکەی خۆی بنیاد دەنرێتەوە، کۆشک لە شوێنی خۆی بنیاد دەنرێتەوە. دەنگی گۆرانی سوپاسگوزاری و بەزمیان لێ بەرز دەبێتەوە. ژمارەیان زۆر دەکەم و کەم نابن، ڕێزیان لێ دەنێم و بچووک نابن. کوڕەکانی وەک جاری جاران دەبن، کۆمەڵەکەی لەبەردەمم دەچەسپێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە ستەمی لێ دەکەن. میرەکەیان یەکێک دەبێت لەنێو خۆیان، فەرمانڕەواکەیان لە خۆیان هەڵدەکەوێت. لە خۆمی نزیک دەکەمەوە و لێم نزیک دەبێتەوە، چونکە کەس ناوێرێت بەبێ ویستی من لێم نزیک بێتەوە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «”ئێوە دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئێوە.“» ئەوەتا گەردەلوولی یەزدان تووڕەییە هەڵدەچێت، گەردەلوولێکی ڕاماڵە، لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات. گڕی تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە هەتا نیازەکانی دڵی خۆی بە تەواوی بەجێنەگەیەنێت. لە ڕۆژانی داهاتوودا لەمە تێ دەگەن.
یەرمیا 30 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 30
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 18:30-24
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان