لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەرمیا 19:3-25

یەرمیا 19:3-25 KSS

«بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم: «”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم و زەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ، جوانترین میراتی نەتەوەکان!“ وامدەزانی ئێوە بە ”باوکە“ بانگم دەکەن و لە شوێنکەوتنی من لانادەن. بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات، ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت، گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە، چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە و یەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە. «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.» «بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات، چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت. بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە، بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت. لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاری ڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە، لە مەڕ و مانگا و کوڕ و کچ. با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین، با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت، چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کرد لە دژی یەزدانی پەروەردگارمان، لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش، گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.»

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان