یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ماسیگران، جا وەک ماسی دەیانگرن. پاش ئەمە دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ڕاوچییان و لەسەر هەموو کێوێک و هەموو گردێک و لە کون و کەلەبەری بەردەکان ڕاویان دەکەن، چونکە چاوم لە هەموو ڕێگاکانیانە، ڕێگاکانیان لەبەردەم من شاردراوە نین و تاوانەکەیان لەبەرچاوم بزر نەبووە. دوو ئەوەندە سزایان دەدەم لەسەر تاوان و گوناهەکانیان، لەسەر ئەوەی خاکی منیان بە کەلاکی بتەکانیان گڵاو کردووە و میراتەکەی منیان پڕکردووە لە قێزەونەکانیان.» ئەی یەزدان، ئەی هێز و قەڵای من، ئەی پەناگای من لە ڕۆژی تەنگانە، نەتەوەکان لەوپەڕی زەوییەوە بۆ لای تۆ دێن و دەڵێن: «باوباپیرانمان تەنها خوداوەندی درۆیینیان بە میرات بۆ مایەوە، بتی پووچی بێ کەڵک. ئایا مرۆڤ خوداوەند بۆ خۆی دروستدەکات؟ بەڵێ، بەڵام خودا نین!»
یەرمیا 16 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 16
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 16:16-20
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان