ئەی یەزدان، تۆ ڕاستودروستیت کاتێک سکاڵای خۆم بۆ تۆ دەهێنم. لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە حوکمەکانی تۆ دەدوێم: بۆچی ڕێگای بەدکاران سەرکەوتووە؟ بۆچی هەموو ناپاکەکان ئاسوودەن؟ ئەوانت چاند و ڕەگیان داکوتا، گەشەیان کرد و بەریان دا. تۆ هەردەم لەسەر زاری ئەوانیت بەڵام لە دڵیان دووریت. بەڵام ئەی یەزدان، تۆ دەمناسیت، دەمبینیت و لەلای خۆت دڵی من تاقی دەکەیتەوە. وەک مەڕ بۆ سەربڕین جیایان بکەوە! بۆ ڕۆژی کوشتن تەرخانیان بکە! هەتا کەی زەوی بگریێ و گیای هەموو کێڵگەکان وشک بێت؟ لەبەر خراپەی دانیشتووانەکەی ئاژەڵ و باڵندە لەناوچوون، چونکە گوتیان: «خودا کۆتایی ئێمە نابینێت.»
یەرمیا 12 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یەرمیا 12
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یەرمیا 1:12-4
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان