«منم، منم کە دڵنەواییتان دەکەم. تۆ کێیت لە مرۆڤ دەترسیت کە دەمرێت، یاخود لە ئادەمیزاد کە وەک گیای لێدێت؟ تۆ کێیت تاوەکو یەزدان لەیاد بکەیت کە دروستی کردوویت، کە ئاسمانی لێککردووەتەوە و زەوی دامەزراندووە، کە بەردەوام هەموو ڕۆژێک زەندەقت چووە لە تووڕەیی ستەمکار، کە ئامادەی کردووە بۆ لەناوبردن؟ بەڵام کوا تووڕەیی ستەمکار؟ بەم نزیکانە گەلە دیلەکە ئازاد دەکرێن، لەناو زیندان نامرن، نانیان کەم نابێت، چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم، ئەوەی دەریا دەهەژێنێت و شەپۆلەکانی دەوروژێنێت، ناوم یەزدانی سوپاسالارە. من وتەکانم خستووەتە دەمی تۆوە و بە سێبەری دەستم تۆم شاردووەتەوە، من کە ئاسمانم لە شوێنی خۆی دانا و زەویم دامەزراند، کە بە سییۆن دەڵێم: ”تۆ گەلی منیت.“»
ئیشایا 51 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 51
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 12:51-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان