لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئیشایا 11:51-16

ئیشایا 11:51-16 KSS

جا ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە، بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن، شادییەکی هەتاهەتایی لەسەر سەریانە. خۆشی و شادی پێیان دەگەن و ناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن. «منم، منم کە دڵنەواییتان دەکەم. تۆ کێیت لە مرۆڤ دەترسیت کە دەمرێت، یاخود لە ئادەمیزاد کە وەک گیای لێدێت؟ تۆ کێیت تاوەکو یەزدان لەیاد بکەیت کە دروستی کردوویت، کە ئاسمانی لێککردووەتەوە و زەوی دامەزراندووە، کە بەردەوام هەموو ڕۆژێک زەندەقت چووە لە تووڕەیی ستەمکار، کە ئامادەی کردووە بۆ لەناوبردن؟ بەڵام کوا تووڕەیی ستەمکار؟ بەم نزیکانە گەلە دیلەکە ئازاد دەکرێن، لەناو زیندان نامرن، نانیان کەم نابێت، چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم، ئەوەی دەریا دەهەژێنێت و شەپۆلەکانی دەوروژێنێت، ناوم یەزدانی سوپاسالارە. من وتەکانم خستووەتە دەمی تۆوە و بە سێبەری دەستم تۆم شاردووەتەوە، من کە ئاسمانم لە شوێنی خۆی دانا و زەویم دامەزراند، کە بە سییۆن دەڵێم: ”تۆ گەلی منیت.“»

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان