گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم! گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان، ئەی گەلی عەمۆرا! یەزدان دەفەرموێت: «بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟ تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان و لە چەوری دابەستەکان، دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان. کە دێن بۆ بینینی ڕووم، کێ داوای ئەمەی لێکردوون، کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟ چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن! بخوور قێزەونە بۆ من. سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە، بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم. سەرەمانگ و جەژنەکانتان گیانم ڕقی لێیانە. بوون بە بارگرانی بۆم، لێیان بێزار بووم. کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە، چاوم لادەدەم لەسەرتان، تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن، من گوێ ناگرم.
ئیشایا 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە ئیشایا 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: ئیشایا 10:1-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان